بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە خۆجەییەکان لە پارێزگای حەسەکە لە بەردەوام بوونی تۆکمە کردنەوەی بوونی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە کوردستانی سووریا هەواڵ دەدەن.
بە ڕاپۆرتی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، ڕۆژی 20 ی ئووت کاروانێکی نوێی هاوپەیمانی بریتی لە 26 بارهەڵگر سووتەمەنی، ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، باکسی مۆر و مۆم کراو و جیهازاتی سەربازی گەییشت ەبنکەی قسرق لە دەڤەری باکووری حەسەکە. ئەو کاروانە لە هەرێمی کوردستان و دەروازەی ئەلوەلیدەوە گەییشتووەتە سووریا.
هەروەها فڕۆکەیەکی دیکەی ئەمریکا لە بنکەی خەراب ئەلجەیر نیشتووەتەوە و جیهازاتی سەربازی گواستووەتەوە. هەروەها هێزەکانی هاوپەیمانی و هەسەدە بۆ دووهەم ڕۆژی بەردەوام مانۆڕی هاوبەشیان لە بنکەی شەدادێ بەڕێوە بردووە.
چاوەدێران دەڵین زیاد بوونەوەی هاتوچۆی کاروانەکان و بەڕێوەبردنی مانۆڕ بەشێک لە هەوڵەکانی هاوپەیمانی بۆ تۆکمە کردنەوەی هاوئاهەنگی سەربازی لەگەڵ هەسەدە و بەردنە سەرەوەی ئاستی ئامادەیی ئەوان هەمبەر هەڕەشە ئەمنیەتیەکان لە کوردستانی سووریایە.
Your Comment